عێراقیه: عه‌لاوی نایه‌وێت ببێته شایه‌تحاڵێكی ساخته بۆ مێژوو

دوای ئه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی كۆماری عێراق گه‌ڕایه‌وه عێراق، ده‌نگۆی سازكردنی كۆنگره‌ی نیشتمانی باسی لێده‌كرێت، به‌ڵام سه‌رۆچاوه‌یه‌كی نزیك له ئه‌یاد عه‌لاوی رایگه‌یاند، عه‌لاوی بریاری داوه ئاماده‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وانه نه‌بێت و نایه‌وێت ببێته شایه‌دحاڵێكی ساخته بۆ مێژوو.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له نوسینگه‌ی سه‌رۆكی لیستی عێراقیه رایگه‌یاند كه ئه‌یاد عه‌لاوی دره‌نگانی شه‌وی رابردوو گه‌یشته عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن، بڕیاری یه‌كجاری داوه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆنگره‌ی نیشتمانی نه‌بێت كه بڕیاره سه‌رۆكی كۆمار بانگه‌شه‌ی بۆ بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه وتیشی: هۆكاری به‌شداری نه‌كردنی عه‌لاوی له كۆنگره‌ی نیشتمانی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر لیست و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، هه‌روه‌ها یاری به به بنه‌مای هاوبه‌شی نیشتمان ده‌كرێت كه له بڕگه‌كانی رێكه‌وتنی هه‌ولێر رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا و به‌هۆیه‌وه حكومه‌تی عیراقی له‌سه‌ر پێكهات.
رونیكرده‌وه: عه‌لاوی نایه‌وێ ببێته شایه‌دحاڵێكی ساخته بۆ مێژوو، یاخو ببێته لایه‌نێك بۆ توانه‌وه‌ی پرسه زیندوو و گرنگه‌كانی عێراق، ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستی فه‌رمی عێراقیه‌یه به‌رامبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی نیشتمانی و كارتی چاكسازی، ته‌نها ئه‌گه‌ر نیه‌تێكی راسته‌قینه و گۆڕانێكی نه‌ڕه‌تی هه‌بێت.




