كورد حوكمی ناوچه‌كانی خۆیان له سووریادا ده‌كه‌ن

كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لعه‌ره‌بیه ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ڕه‌وشی ناوچه‌كانی كوردستانی ڕۆژئاواوه بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن كورده‌وه بۆ یه‌كه‌مین جار به‌ڕێوه ده‌برێن.
ڕاپۆرته‌كه باسی ئه‌وه‌یش ده‌كات كه تا ئێستایش كورد له سووریا باوه‌ڕیان به خه‌باتی ئاشتیانه دژ به به‌شار ئه‌سه‌د هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێستا ئه‌وان حوكمی ناوچه‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا كه به تایبه‌ت باس له شاری قامیشلۆ ده‌كات و وه‌كو پایته‌ختی كوردستان ڕۆژئاوا ناوی ده‌بات، باس له‌وه كراوه كه هێشتا په‌یكه‌ره‌كانی حافز ئه‌سه‌د له فولكه‌كانی شاره‌كه‌دا هه‌ڵنه‌گیراون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ده‌سته‌ڵاتی به‌عس له‌و شاره‌دا ماوه‌ته‌وه ته‌نها په‌یكه‌ره‌كانه، ده‌نا به فیعلی ڕژێمی سووریا هیچ بوون و ده‌سته‌ڵاتێكی له‌و شاره‌دا نه‌ماوه.




