تویتهر زمانی كوردی بۆ لیستی زمانهكانی زیاد كرد

ۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" کە یەکێک لە گەورەترین تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، زمانی کوردی بە لیستی زمانەکانی خۆی زیاد کرد، ئەوەیش دوای ئەو هەوڵە زۆرە دێت کە لە لایەن کوردەکانەوە درا.
"تویتەر" ئێستا بە فەرمی زاراوەی کوردی کرمانجی بە لیستی زمانەکانی خۆی زیاد کردووە و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا زاراوەی سۆرانیش زیاد بکات.
ئێستا هەردوو بەشی سۆرانی و کورمانجی دەستیان بە وەرگێڕانی بابەتەکانی تویتەر بۆسەر زمانی کوردی بە هەر دوو زاراوەی سۆرانی و کورمانجی کردووە.
ئامەد چەکۆ ژیان، کە یەکێک لە ئەندامانی گروپی وەرگێڕانی تویتەر بۆسەر زمانی کوردییە لەو بارەوە بە رووداوی راگەیاندووه "ئێستا 532 کەس لە بەشی کورمانجی سەرقاڵی وەرگێڕان و ئامادەکردنی تویتەر بۆسەر زمانی کوردینە و تا ئێستا 11% بابەتەکان کراون به کورمانجی".
ههروهك ئهوهیشی ڕاگهیاندووه "لە بەشی وەرگێڕاندا ژمارەیەکی زۆر لە چالاکڤانانی باکوور و باشووری کوردستان و کوردانی ئەوروپا کار دەکەن و لە ماوەیەکی کورتدا 100% بابەتەکانی تویتەر وەردەگێڕدرێتە سەر زمانی کوردی".




