٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تاڕق حه‌رب: به‌پێی‌ دستوور، په‌رله‌مانی‌ عیراق مافی‌ بانگهێشتكردنی‌ بارزانی‌ نییه‌

سەرچاوە: Radio Nawa

سه‌رۆكی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ رۆشنبیری‌ یاسایی، به‌پێی‌ ده‌ستوور په‌رله‌مانی‌ عیراق مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ بانگهێشتی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكات.

تاڕق حه‌رب له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 61ی‌ ده‌ستووری‌ عیراق، په‌رله‌مان مافی‌ بانگهێشتكردنی‌ سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ڕێوه‌به‌رو سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ سه‌ربه‌خۆكانی‌ هه‌یه‌ و به‌مه‌ش مافی‌  بانگهێشتكردنی‌ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم یاخود هیچ به‌رپرسێكی‌ دیكه‌ی‌ نییه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار