٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سێ شەممە کۆمسیۆنی نوێ دەستبەکاردەبێت

سەرچاوە: Xebat

فەرەج حەیدەری  سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵا بە تۆری راگەیاندی عێراقی راگەیاندووە کاری کۆمسیۆنی ئێستا لە رۆژی دووشەممەی داھاتوو تەواودەبێت‌و رۆژی سێشەممەش کۆمسیۆنی نوێ دەست بە کارەکانی دەکات، راشیگەیاند کۆمسیۆنی ئێستا ھەنگاوی باشی ناوە بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پارێزگاو قەزاو ناحییەکان ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لەگەڵ کۆمسیۆنی نوێدا کۆبوونەتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئەو ئامادەکارییانە، ھەر ٨ ئەندامەکەی ئەنجومەنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان پێنجشەممە لەبەردەم دادوەر میدحەت مەحمود سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق سوێندی یاساییان خوارد‌و دەستبەکاربوون.
جێی ئاماژەیە پەرلەمانی عێراق ١٧ی ئەم مانگە رەزامەندی نیشاندا لەسەر ٨ ئەندامی نوێی کۆمیسیۆنی ئەنجومەنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بەڵام بەھۆی ناکۆکییەوە لەنێوان کوتلە سیاسیەکاندا پەرلەمانی عێراق تا ئێستا رەزامەندی نیشان نەداوە لەسەر کاندیدی نۆیەمی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان کە یەکێکیان لە پێکھاتەی مەسیحیەکانی کەرکوکەو ئەوی تریان لە پێکھاتەی تورکمانەکانی بەغدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار