مه‌رجه‌عیه‌ت ئاماده‌نه‌بوو چاوی به مالیكی بكه‌وێت

مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای شیعه‌كان ئاماده نه‌بوو چاوی به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری نه‌جه‌ف، بكه‌وێت.
سایتیشه‌ت نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای شیعه‌كان له شاری نه‌جه‌فه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نووری مالیكی له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شاری نه‌جه‌ف هه‌وڵی داوه كه مه‌رجه‌عیه‌تی گه‌وره‌ی شیعه‌كان ببینێت، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی په‌سه‌ند نه‌كراو مه‌رجه‌عیه‌ت ئاماده نه‌بووه كه پێشوازی لێ بكات.
جێگه‌ی باسه دوێنێ مالیكی بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج گه‌یشته شاری نه‌جه‌ف و كۆبوونه‌وه‌یشی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌دا ساز كرد.




