كامل دلێمی: پرۆسه‌ى سیاسى عێراق خه‌ریكه به ته‌واوى ده‌روخێت

كامل دلێمى ئه‌ندامى سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له ئێستادا پرۆسه‌ى سیاسى عێراق وه‌ك نغربوونى كه‌شتییه‌كه‌ى تایتانیك لێكدایه‌وه و رایگه‌یاند: پرۆسه‌ى سیاسى عێراق خه‌ریكه به ته‌واوى ده‌روخێت و له هه‌مان كاتدا گوتیشى: كۆبوونه‌وه‌ى نیشتیمانى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق دواى رێگا چاره ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌كردنى قه‌یرانى سیاسى و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، هه‌ر لایه‌نێك له كۆبوونه‌وه‌ى نیشتیمانى ئاماده نه‌بێت، ئه‌وه دژى جێبه‌جێ كردنى كارنامه چاكسازییه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نیشتیمانییه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه مه‌حموود حه‌سه‌ن ئه‌ندامى ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: به‌رێز جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراق رۆژى سێ شه‌ممه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا و له كاتى گه‌ڕانه‌وه‌كه‌شى، كارنامه چاكسازییه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى كه حه‌فتا خاڵ له خۆ ده‌گرێت ده‌خرێته به‌رده‌مى.
هاوكات یاسین عوبێدى ئه‌ندامى فراكسیۆنى ئیئتیلافى عێراقییه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به دوورى زانى كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق ساز بكرێت چونكه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ى بۆ كرد: وتوێژه‌كانى له باره‌ى سازكردنى كۆبوونه‌وه‌ى نیشتیمانى كاتێكى زۆرى ده‌وێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ساز ناكرێت.




