سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رۆما له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا كۆبووه‌وه

له باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا له رۆما جولیۆ تێرزی وه‌زیری ده‌وه‌ری ئیتالیا پێشوازی له به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و پاشان كۆبوونوهیهكی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌چوو و تێدا وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیتالیا و هه‌رێمی كوردستان؛ گفتوگۆش له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه به گشتی كرا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا جه‌ختی له سه‌ر قووڵكردنه‌وه‌ی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و گووتیشی كوردستان بۆ ئێمه شوێنێكی گرنگه له رووی سه‌قامگیریی سیاسی و ئابوورییه‌وه و هه‌روه‌ها گوتیشی له رێی كونسوڵخانه‌مان له هه‌ولێر توانیومانه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه په‌ره پێبده‌ین و كۆمپانیاكانی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان كاری باش له پێناو ئاوادانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه بكه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ین جگه له ئاوادانكردنه‌وه له رووی فه‌رهه‌نگییشه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانمان به هێزتر بكه‌ین.
هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆیشی له باره‌ی بارودۆخی سووریا ده‌ربری و رۆڵی كوردی سووریاشی به گرنگ دانا و گوتیشی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه هه‌ر گۆرانكارییه‌ك له‌م وڵاته رووبدات رۆڵ و مافی پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی تێدا دهستبهربێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی پشتگیری خۆی بۆ ئه‌و پلانانه‌ی ولاتی ئیتالیا ده‌ربری و گوتی : ئێمه به هه‌موو توانایه‌ك هاوكارتان ده‌بین بۆ قووڵًتركردنهوهی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له پێناو سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها له باره‌ی دۆسییه‌ی سووریاشه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته روو كه بیست و چوار هه‌زار هاوڵاتی سووریی له هه‌رێمی كوردستان په‌ناهه‌نده‌ن و تا ئێستا له رێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوی ی‌و ئێن ئێچ سی ئاره‌وه به پێی توانا هاوكاریی كراون و داواشی كرد ئیتاڵیا و وڵاتانی دیكه‌ش هاوكاربن بۆ ره‌وشی ژیانی ئه‌و په‌ناهه‌ندانه.
شاندی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو له دكتۆر فوئاد حوسێن و فه‌لاح مسته‌فا و خاتوو رێزان و هێمن هه‌ورامی ، شاندی ئیتاڵیاش پێكهاتبوو له به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و گه‌وره راوێژكارانی وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رپرسی دۆسییه‌ی عێراق له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا




