به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت به به‌شداری كردنی له سیمینارێك كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هۆڵه‌ندا هێنا

فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت به به‌شداری كردنی له سیمینارێك كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هۆڵه‌ندا هێنا كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا رێكی خستبوو. له سیمیناره‌كه‌دا كه زیاتر له 300 كه‌سایه‌تی دیپلۆمات و شرۆڤه‌كارانی سیاسی و باڵیۆزی عیراق له هۆڵه‌ندا و كه‌نداڵ نه‌زان سه‌رۆكی ئه‌نیستیتوتی كورد له پاریس و ئه‌كادیمی و ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه چاودێری پێشووه‌چوونه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن ئاماده‌بوون.
له‌م سیمیناره‌دا فه‌لاح مسته‌فا بابه‌تێكی سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان و قۆناغه‌كانی دوای راپه‌ڕین تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات پێشكه‌ش كرد. به‌ڕێزیان باسی له پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێم و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه پێش پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی له عیراق و ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه باسی ره‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد له‌مه‌ر بووژانه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی ئابووری و بازرگانی و باشكردنی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان. هاوكات باسی له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداو پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و كرد‌و پابه‌ندبوونی هه‌رێمی كوردستانی به ده‌ستوور دووپاتكرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكی تری بابه‌ته‌كه‌یدا فه‌لاح مسته‌فا باسی له رووداو‌و پێشهاته‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد به‌تایبه‌ت قه‌یرانی سیاسی و مرۆیی سوریا. له‌م رووه‌وه باسی له كاریگه‌ری و ده‌رهاوێشته‌كانی قه‌یرانی سوریا كرد له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی دووپاتكرده‌وه سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كانی سوریا. به‌ڕێزیان باسی له بارودۆخی كورده‌كانی سوریا كرد‌و هیوای خواست رۆلی كورد له‌و وڵاته فه‌رامۆش نه‌كرێت و سه‌رجه‌م گه‌لانی سوریا به مافه‌كانیان شادبن.
له ته‌وه‌رێكی تر باسی له میكانیزمی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا به تایبه‌ت هۆڵه‌ندا كرد‌و هیوای خواست په‌یوه‌ندیه‌كان له بواره جیاجیاكان زیاتر به‌ره‌و پێش بچن له پێناو سوودو به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا.
له كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا سوپاسی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیان كرد بۆ پێشكه‌شكردنی ئه‌و بابه‌ته‌و روونكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ڕ پرسه په‌یوه‌ندداره‌كان.
جێگه‌ی باسه ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی گه‌وره به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێمه بۆ هۆڵه‌ندا.




