نێچیرڤان بارزانى: له هه‌موو بواره‌كاندا چاومان له پێشكه‌وتنى زیاتره

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20ى ئه‌یلوولى 2012، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى پارێزگاى هه‌ولێرى كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگار و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر كۆ بووه‌وه.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و پارێزگارى هه‌ولێر كورته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ى كار و پرۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى دێنه به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى پرۆژه و خزمه‌تگوزاره‌ییه‌كان پێشكه‌ش كرد. هه‌روه‌ها داكۆكیان له سه‌ر پێویستى و گرنگیى كاراكرنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت خزمه‌تى باشتر پێشكه‌ش بكات و ببێته پاڵپشتێكى به‌هێزتر بۆ كار و خزمه‌ته‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر و بتوانێ باشتر به پیر ده‌نگ و داواى هاووڵاتیانه‌وه بچن.
پارێزگار و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر هه‌وه‌رها چه‌ندین خاڵیان به‌رچاو خست و داوایان كرد كه گرنگییان پێ بدرێت، وه‌ك گرنیگیدانى زیاتر به ناوچه دابڕاوه‌كان و به‌تایبه‌تیش مه‌خموور، كۆنترۆڵكردنى هێنانى شتومه‌ك له ده‌ره‌وه، گرنگیدان به بوارى كشتوكاڵ، كۆنترۆڵكردنى ئاوى پیسى هه‌ولێر، پێداچوونه‌وه به پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون به شێوه‌یه‌ك زۆرترین سوودى بۆ خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت هه‌بێت. كۆنترۆڵكردنى هاورده‌كردنى ئۆتۆمبیل، دانانى پشتێنه‌ى سه‌وز بۆ هه‌ولێر، چاره‌سه‌رى كێشه‌ى قه‌له‌باڵغیى ئۆتۆمبیل له ناو شار، بنیاتنانى كه‌مپى زانكۆ و چه‌ندین خاڵى دیكه‌ش.لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسى پارێزگار و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێرى كرد و ڕایگه‌یاند كه به دواى هه‌موو داوا و تێبینییه‌كاندا ده‌چێت. دووپاتیشى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بریارى داوه ده‌سه‌ڵاته‌كان بداته پارێزگاكان و گوتى" به پێى ئه‌زموون، بۆم ڕوون بۆته‌وه كه دابه‌زاندنى ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ خواره‌وه ده‌بێته هۆى جێبه‌جێكردنى باشترى كاره‌كان و پێشكه‌شكردنى باشترى خزمه‌تگوزارییه‌كان، بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م سیاسه‌ته جێبه‌جێ ده‌كات و ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌داته پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نه‌كانیان".
دواى گوێگرتن له دید و سه‌ره‌نجىیان، سه‌رۆك وه‌زیران دووباره سوپاسى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێرى كرد و ڕایگه‌یاند كه "ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى به ده‌ست هاتوون و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى له هه‌ولێر پێشكه‌ش كراون، له ئه‌نجامى پاڵپشتى و هه‌ماهه‌نگیى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا بووه له‌گه‌ڵ پارێزگار، داواكانیشتیان نیشانه‌ى خه‌مخۆریتانه بۆ هه‌ولێر و كوردستان".
سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ره‌وها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه "سیسته‌مى دیموكراسیمان كه‌موكوڕى تێدایه، به‌ڵام به دڵنییاییه‌وه ئێمه له سه‌ر ڕێى ڕاست ده‌ڕۆین، وێڕاى هه‌بوونى كه‌موكوڕى، له زۆر بواردا پێشكه‌وتن هه‌یه و چاومان له كارى باشتریشه. كه ئیش ده‌كرێ، هه‌ڵه‌ش ده‌كرێ و كه‌موكوڕیش ده‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه ڕاست بكرێته‌وه و ده‌بێ چاكسازى بكرێت".
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه "له هه‌موو بواره‌كاندا پێشكه‌وتن هه‌یه و چاومان له پێشكه‌وتنى زیاتره له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌ڵام ئێستا پێویستمان به دروستكردنى فكره، پێویستیمان به دروستكردنى كادیر و خه‌مخۆر هه‌یه، پێویستیمان به ئه‌خلاقیاتى كارگێڕى هه‌یه له‌م وڵاته، هیوادارم بتوانین كادیرى باش و خه‌مۆر دروست بكه‌ین".
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌لیان له‌باره‌ى داواكارى و چاوه‌ڕوانییه‌كانى هاووڵاتیان له پارێزگاى هه‌ولێر و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ریى كێشه و گرفته‌كان و باشتركردنى ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌كان كرد.




