٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ ئیتاڵیا

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مرۆ به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌ردانی فه‌رمى گه‌یشته‌ رۆماى پایته‌ختى ئیتاڵیا . به‌ گه‌یشتنى له‌ فڕۆكه‌خانه‌ له‌ لایه‌ن نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیتاڵیا پێشوازیى لێكرا كه‌ له‌ رێوره‌سمى پێشوازیكردنه‌كه‌دا، هه‌ر یه‌ك له‌ باڵیۆزى عێراق باڵیۆزى كۆمكارى عه‌ره‌بى له‌ رۆما و باڵیۆزى عێراق له‌ ڤاتیكان و نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌ ئیتاڵیا ئاماده‌بوون .

بڕیاره‌ سبه‌ینێ سه‌رۆك بارزانى به‌شدارى له‌ كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى حزب و لایه‌نه‌ دیموكراته‌كان له‌سه‌ر ئاستى جیهان بكات و تیایدا وتارێك پێشكه‌ش بكات و ره‌وشى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ بخاته‌ڕوو . هه‌روه‌ها بڕیاره‌ سه‌رۆك بارزانى دیدار و كۆبوونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانى ئیتاڵیا ئه‌نجام بدات .
 

هەواڵی پەیوەندیدار