٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم: سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ پتەوکردنی پێوەندیی دیپلۆماتییە و وابەستە نییە بە هیچ ئامانجێکی دیکەوە

سەرچاوە: KDP.info

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی بۆ وڵاتانی ئەورووپا، سەردانێکی فەرمییە و پێشتر بەرنامەڕێژیی بۆ کراوە و وابەستە نییە بە هیچ ئامانجێکی دیکەوە، وەک هەندێک کەناڵی ڕاگەیاندن ئاماژەی بۆ دەکەن و دەری دەخەن کە گوایە پێوەستە بە هەندێ ئەجێندای دیکەوە.

د. ئومێد سەباح لە ئاخاوتنێکی تایبەتدا بە رۆژنامەی هەولێری راگەیاندووە، کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی هەر لە رۆژی دەستبەکاربوونییەوە وەک سەرۆکی هەرێم، هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ لە پێناو پەرەسەندنی ئاستی دیپلۆماتی لە نێوان هەرێمی کوردستان و سەرجەم وڵاتانی ئەورووپا و وڵاتانی عەرەبی، جگە لە وڵاتانی دراوسێ، بۆ ئەم مەبەستەیش تا ئێستا سەردانی چەندین وڵاتی ئەورووپا و دەوروبەری کردووە، ئەمیش لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتیی خۆی وەک سەرۆکی هەرێم.

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی ئاخاوتنەکەیدا جەختی کردەوە کە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم، لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیاوە دەست پێدەکات و چەند وڵاتێکی دیکەیش دەگرێتەوە، جگە لە بەشداربوونی بەڕێزی لە چەندین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی، کە پێشتر کاتی بۆ دیاری کرابوو، بە گرنگ زانرا کە سەرۆکی هەرێم،

بەشداریی ئەم کۆنفڕانسە نێودەوڵەتیانە بکات، بۆ بەهێزکردنی پێگەی کورد و ئاڵۆگۆڕی بیروڕا لەمەڕ پرسە نێودەوڵەتییەکان و لەبەرچاوگرتنی دۆزی کورد و بایەخدانی زیاتر بە گەشەسەندنی کوردستان، کە هەمیشە بەرنامەی ستراتیژیی سەرۆکی هەرێم بووە، بە تایبەتی ئەمڕۆ، هەرێمی کوردستان، بەشێکی زیندووە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێگەی تایبەتی خۆی هەیە.

د. ئومێد سەباح ئەوەیشی ڕوون کردەوە کە سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی ئەورووپا، تەنیا لە چوارچێوەی ئەو هەوڵە دیپلۆماتییە و لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردە.

هەواڵی پەیوەندیدار