٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پاش ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر نەوت كێشەی پۆستە ئەمنییەكان چارە دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی ئاساییش و بەرگری رایگەیاندووە کە لە سەردانی نوری مالیکی بۆ سلێمانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، چەندین تەوەر سەبارەت بە کێشەکانی ناوخۆی عێراق باس دەکرێن و یەکێک لەو تەوەرانەیش یەکلاکردنەوەی پۆستە ئەمنییەکانە.

حەسەن جیهاد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە لێدوانێکیدا بەڕۆژنامەی هەولیری راگەیاندووە: لە سەردانی نوری مالیکی بۆ سلێمانی و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراقدا، چەندین تەوەر سەبارەت بە کێشەکانی ناوخۆی عێراق باس دەکرێن و یەکێک لەو تەوەرانەیش یەکلاکردنەوەی پۆستە ئەمنییەکانە.

حەسەن جیهاد ئەوەیشی ڕوون کردەوە کە یەکلاکردنەوەی پۆستە ئەمنییەکان، شتێکی زۆر زەحمەت نییە ئەگەر لایەنەکان ئامادەییان تێدا بێت بۆ دانوستان لەسەر ئەو بابەتە، چونکە ئەو پرسە، لە مەسەلەی نەوت و گازی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵۆزتر نییە کە هەردوو لا گەییشتوونەتە ڕێککەوتنێک لەسەری.

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارەی بەغدا، ئومێد دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا پۆستە ئەمنییەکان یەکلا بکرێنەوە و لایەنەکانیش کەسی خۆیان بۆ ئەو پۆستانە دیاری کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار