كۆماری سلۆڤاكیا كونسولی فه‌خری ووڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان كرد

دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراقى فیدراڵ و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمی كوردستان باڵیۆزی كۆماری سلۆڤاكیا له عێراق ده‌ستنیشانی به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عبدالله حسنى كرد وه ك كونسوڵی فه‌خری سلۆڤاكیا له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مرٍۆ به‌ڕێز میلۆسلاڤ ناد باڵیۆزی كۆماری سلۆڤاكیا له عێراق سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كرد و له لایه‌ن خاتوو سوهام جه‌به‌لی مامه‌ند یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی فه‌رمانگه پێشوازی لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باڵیۆزی كۆماری سلۆڤاكیا له عێراق مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان روونكرده‌وه كه ناساندن و ده‌ستنیشانكردنی به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عبدالله حسن بوو وه‌ك كونسوڵی فه‌خری سلۆڤاكیا له هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فیدراڵ و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمی كوردستان هات.
له‌م رووه‌وه یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه خۆشحاڵی خۆی به‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی سلۆڤاكیا ده‌ربری و به ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێی وه‌سفكرد بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه دوولایه‌نه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ووڵاتی سلۆڤاكیا.
به‌رێزیان ووتی "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی سلۆڤاكیا ته‌كانێكی تری دا به په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌و ئێستا ژماره‌ی نوێنه‌رایه‌تی ووڵاتانی بیانی له هه‌رێم گه‌یشته 26 وڵات.
له كۆتاییدا، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه وێڕای پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوون له كونسوڵی فه‌خری سلۆڤاكیا ئاماده‌یی فه‌رمانگه‌ی نیشاندا بۆ هه‌ر ئاسانكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ك له پێناو سه‌رخستنی كاره‌كانی له هه‌رێمی كوردستان.




