به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا و باڵیۆزخانه‌ی عیراق پێشوازیان له به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تى هه‌رێم كرد

به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هۆڵه‌نداو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌كادیمی و هزریه‌كان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت سه‌ردانی هۆڵه‌ندای كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان خاتوو ویلیمێن هافتن به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی كه‌نداو وڵاتانی رژئاوای عه‌ره‌بی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و تیم كروك به‌رپرسی دۆسیه‌ی عیراق و ئێرنستۆ برام راوێژكاری سیاسه‌تی ستراتیژی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا پێشوازی لێكرا.
له دیدارێكدا باس له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی هۆڵه‌ندا كرا، هه‌روا كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی باڵیۆزخانه‌ی هۆڵه‌ندا له هه‌رێم كه له لایه‌ن دیپلۆماتێك به‌ڕێوه ده‌برێت به هه‌نگاوێكی پڕ بایه‌خ وه‌سف كرا.
فه‌لاح مسته‌فا باسی له ره‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه كرد به‌تایبه‌ت سوریا. له‌م رووه‌وه تیشكی خسته سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێم و سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ڕ بایه‌خدان به په‌یوه‌ندیه‌كان و وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی ئابووری و بازرگانی هه‌رێم و ئاسایش و سه‌قامگیری هاوڵاتیان كه‌لتوور و رۆشنبیری.
خاتوو هافتن وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵی خۆی، گووتی ئێمه خوازیاری پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردوولاین و هیوادارین نووسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌مان رۆلی به‌رچاوی هه‌بێت له پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه.
له‌م رووه‌وه هه‌ردوولا باسیان له میكانیزمی فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوور و رۆشنبیری نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا كرد. له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كردن به به‌رنامه‌ی توانا سازی و كردنه‌وه‌ی خوله‌كانی مه‌شق و راهێنان،
فه‌لاح مسته‌فا گووتی ئه‌مه هه‌نگاوێكی ئیجابیه و ده‌رفه‌تێكی له‌باره بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان و بوونی تێگه‌یشتنێكی باشتر له نێوان هه‌ردوولادا.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه باس له بارودۆخی سوریا‌و قه‌یرانه‌كانی ئه‌وڵاته ئاكام و ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌و ته‌نگژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ‌و ناوچه‌كه كرا، هاوكات باس له ره‌وشی په‌نابه‌رانی سوریا له هه‌رێمی كوردستان كرا كه رۆژ به‌رۆژ ژماره‌یان روو له زیاد بوونه. هه‌ردوولا هیوایان خواست گه‌لانی سوریا به‌زووترین كات له ئازار‌و مه‌ینه‌تیه‌كان رزگاریان بێت.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی له هۆڵه‌ندا چاوی كه‌وت به ژماره‌یه‌ك ئه‌كادیمی و مامۆستایانی زانكۆ ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخی هه‌رێم و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن. جێگه‌ی باسه پێشتر ئه‌و شانده سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردبوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه فه‌لاح مسته‌فا به تێروته‌سه‌لی باسی له قۆناغه‌كانی دروستبوونی حكومه‌تی هه‌رێم و ره‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێم و پێشكه‌وتنه‌كان كرد.
هه‌ر له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا له لاهای فه‌لاح مسته‌فا له‌گه‌ڵ سه‌عد عبدالمجید ئه‌لعلی باڵیۆزی عیراق له هۆڵه‌ندا كۆبووه‌وه‌و هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و هاوكاری هه‌ماهه‌نگی زیاتر كرده‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان كرده‌وه به شێوه‌یه‌ك بتوانن له بواره جیاجیاكان خزمه‌ت به ره‌وه‌ندی كوردستانی له‌چوارچێوه‌ی ره‌وه‌ندی عیراقی بكه‌ن. باڵیۆزی عیراق پێشوازی له پێشكه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و ئاماده‌یی باڵیۆزخانه‌ی نیشاندا بۆ كاركردنی نزیك له‌گه‌ڵ یه‌كتر.
هه‌روا باس له بایه‌خدانی زیاتر به ره‌وه‌ندی كوردستانی و عیراقی كرا له وڵاتی هۆڵه‌ندا و له‌م رووه‌وه باڵیۆزی عیراق له هۆڵه‌ندا ئاماده‌یی باڵیۆزخانه‌ی خسته‌ڕوو بۆ هاوكاری كردنی هه‌موولایه‌ك.
فه‌لاح مسته‌فا سوپاسی باڵیۆزی عیراقی كرد بۆ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌و هیوای خواست هه‌ردوولا بتوانن ده‌سكه‌وتی زیاتر بۆ گه‌لانی عیراقی فیدڕاڵ به‌ده‌ست بێنن له پێناو خزمه‌ت گه‌یاندن به عیراقی تازه كه خۆی له دیموكراتی و فیدڕاڵی و فره‌یی ده‌بینێته‌وه.




