شوان محه‌مه‌د: مالیكی ته‌نها بیر له كورسی ده‌سه‌ڵات ده‌كاته‌وه

هاوپه‌یمانی كوردستان پێی وایه كه سه‌رۆك وه‌زیران به‌رپرسه له خراپبوونی ره‌وشی ئه‌منیی و خزمه‌تگوزاریی له‌عیراقدا.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامی لیستى هاوپه‌یمانی كوردستان، له لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه: مێژوو سه‌رجه‌م بیروه‌رییه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حكومڕانی عیراقیان كردووه تۆمار ده‌كات، لاپه‌ڕه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانیش له مێژوو دیارترینیان ده‌بێت به‌وپێیه‌ی هیچ كارێكی باشی بۆ بنیاتنانی عیراق ئه‌نجام نه‌داوه و ته‌نها بیر له كورسی ده‌سه‌ڵات ده‌كاته‌وه.
ناوبراو له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه نوری مالیكی به‌رپرسیاری سه‌ره‌كییه له تێكچوونی ره‌وشی و ئه‌منیی و خراپی ئاستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له پارێزگاكانی عیراقدا.




