٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەردۆغان نەخشەڕیگەیەكى نوێ بۆ پرسى كورد ڕادەگەیەنێت

سەرچاوە: AK News


سەرچاوەیەكى له ڕۆژنامەى "سەباح"ى توركى بڵاوى كردۆته وه، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانى توركیا بۆ چارەسەرى پرسى كورد نەخشەڕێگەیەكى سێ قۆناغى نوێى ئامادە كردووە.
ئەو پاكێجە لایەنى سەربازى و سیاسى و كۆمەڵایەتى لەخۆ گرتووە و چاوەڕوان دەكرێ بەشێكى ئەو نەخشەڕێگەیە لە كۆنگرەى پارتى داد و گەشەپێدان ئاكەپە ڕابگەیەنێ كە ڕۆژى 30ى ئەم مانگە دەست پێ دەكات.

بەپێى ئەو نەخشەڕێگەیە كە لایەنى یەكەمى گۆڕینى ستراتیجییەتى شەڕە، لەو ناوچانەى چالاكییەكانى pkk چڕ دەبێتەوە سوپاى توركیا ستراتیجى شەڕ دەگۆڕێ. لە بەرامبەر ستراتیجى "لێدە-بمێنەوە"ى pkk، چیتر سەرباز لە بنكە سەربازییەكاندا چاوەڕێ ناكا و یەكەى سەربازى گەڕۆك كارا دەكرێ.

لایەنى دووەمى ئەو نەخشەڕێگەیە كۆمەڵێك هەنگاوى سیاسى لەخۆ گرتووە. بەهێزكردن و فرەوانكردنى دەسەڵاتى بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێییەكان و كەمكردنەوەى بەندى هەڵبژاردن و بەهێزكردنى دیموكراسییەت بەشێكى ترى ئەو نەخشەڕێگەیەیە كە ئاكەپە لە كۆنەوە بانگەشەى بۆ دەكا و لەم بارەیەوە لە 2004 یاسایەك لەلایەن ئەحمەد نەجەت سەزەر سەركۆمارى پێشووى توركیا ڤیتۆ كرا.

لایەنى سێیەم ڕاگرتنى شەڕە كە چاوەڕوان دەكرێ ئەردۆغان لە كۆنگرەكەدا داوا لە پارتى كرێكارانى كوردستان pkk بكات "چەك دابنێن بۆ ئەوەى كردەوەگەلى سەربازى ڕابگرن.
 

هەواڵی پەیوەندیدار