پیاوه‌كانی مالكی، مه‌دا ده‌كه‌نه ئامانج

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌یه‌كێك له‌ڕاوێژكاره‌كانی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكردووه، هێزه ئه‌منییه‌كانی نزیك له‌مالكی نه‌خشه‌یان داڕشتووه، بۆ هێرشكردنه سه‌ر نوسینگه‌كانی دامه‌رزاوه‌ی مه‌دا.
ڕۆژنامه‌ی مه‌دا له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌یه‌كێك له‌ڕاوێژكاره‌كانی مالكی كه هاوكات په‌رله‌مانتاریشه بڵاویكرده‌وه، مالكی نیگه‌رانه له‌ڕه‌خنه‌و كاره‌كانی دامه‌زراوه‌ی مه‌دا له‌دژی خۆی‌و كابینه‌كه‌ی، سه‌باره‌ت به‌داكۆكیكردن له‌ئازادییه گشتییه‌كان، بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان، له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه خۆیان له‌پاڵ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی مالكی‌دا حه‌شارداوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی مالكی به‌زمانێكی زبر له‌باره‌ی كاره‌كانی دامه‌زراوه‌ی مه‌داوه وتوویه‌تی:"پێویسته ئه‌وانه له‌ناوببرێن كه ده‌بنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی دیموكراتیی له‌وڵاتدا".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئیئتیلافه‌كه‌ی مالكی وه‌ك شه‌مه‌ندۆفێرێكه، كه هه‌ر كه‌س ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌میدا، لێیده‌دات‌و له‌ناوی ده‌بات.
پێشتر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ڕۆژی سێی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2007، له‌شاری به‌غدا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر نوسینگه‌كانی دامه‌زراوه‌ی مه‌دا >




