حكوومهتی ههرێم: نەتەوە یەكگرتووەكان ناتوانێت هیچ پەنابەرێك بباتە دەرەوەی وڵات

یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دهكات كه نهتهوه یهكگرتووهكان ناتوانێت هیچ پهنابهرێك له ههرێم بباتهوه دهرهوه.
پاش ئەوەی سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان سالار مەحموود ئاماژەی دا كە لیژنەكەیان گلەیی زۆری لە un سەبارەت بە یارمەتیدانی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە كەمپەكانی هەرێم هەیە، یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دیندار زێباری كە پێشتر ڕێكخەری نەتەوە یەكگرتووەكان بوو بۆ كاروبار هەرێم، بە «هەولێر»ـی گوت: «سەرەتا بەرپرسیارێتیی ئەو پەنابەرانە لە ئەستۆی ئەمەریكاییەكان بوو لەگەڵ حكوومەتی عێراق و پاشانیش یوئێن وەكوو یارمەتیدان هاتە ناو بابەتەكەوە بۆیە ئەگەر كەمتەرخەمییەك هەبێت، لە لای ئەوان ڕووی داوە.
بە گوتەی دیندار زێباری ئەو پەنابەرانە داوای ئەوە دەكەن كە بچنە وڵاتێكی دیكە بەڵام un ناتوانێت هیچ پەنابەرێك بباتە دەرەوە.
زێباری گوتیشی كە نەتەوە یەكگرتووەكان دەتوانێت بە شێوەیەكی كاتی یارمەتیی ئەو پەنابەرانە بدات، بەڵام بە بەردەوامی ناتوانێت یارمەتیی سەدان هاووڵاتی بدات.




