دووه‌م رۆژی پرسه‌ی خوای لێخۆشبێت شێخ عه‌بدوڵلا بارزانی به‌ڕێوه‌چوو
بە ئامادەبووني سەرۆک بارزاني و ماڵباتي بارزان و کەسوکاري خوالێخۆشبوو شێخ عەبدوڵڵا بارزاني، لە گووندي دۆرێي دەڤەري بارزان دووەم رۆژي پرسەي خوالێخۆشبوو بەڕێوەچوو.
هاوكات به مه‌به‌ستى به‌شداريكردن له پرسه‌ى شێخ عه‌بدوڵڵا بارزانى هه‌ر يه‌كه له عه‌لى باپير ئه‌ميرى كۆمه‌ڵى ئيسلامى و مه‌تڕانى دهۆك و كه‌سايه‌تيانى مه‌سيحى له سنوورى پارێزگاى دهۆك و مووسڵ نوێنه‌رانى پارت و لايه‌نه سياسيه‌كان و ژماره‌يه‌كى زۆر له كه‌سايه‌تى عه‌ره‌بى ده‌ڤه‌رى مه‌خموور به‌رپرسانى ئيدارى و سياسى و هه‌روه‌ها پياوانى ته‌ڕيقه‌ت و ته‌سه‌وف له هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رانى دام و ده‌زگا حكومييه‌كان و دامه‌زراوه‌كانى كوردستان و كوردستانيان له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان سه‌ردانى ده‌ڤه‌رى بارزانيان كرد و له گوندى دۆرێ ئاماده‌يى پرسه‌ى شێخ عه‌بدوڵڵا بوون و هاوخه‌مى خۆيان بۆ كۆچيى دوايى شێخ عه‌بدوڵڵا بارزانى ده‌ربڕى.




