فه‌ره‌نسا له 20 وڵات باڵیۆزخانه و قونسولخانه‌كانى خۆى داده‌خات

حكومه‌تى فه‌ره‌نسا بڕیاریداوه بیست باڵیۆزخانه و قونسولخانه و قوتابخانه‌ى خۆى له وڵاتانى جیهان دابخات، له ترسى كاردانه‌وه‌ى موسڵمانان دژى ئه‌و گۆڤاره فه‌ره‌نسییه‌ى ژماره‌یه‌ك كاریكاتێرى له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى ئیسلام بڵاوكرده‌وه.
شارلی ئیدۆ، كه گۆڤارێكی هه‌فتانه‌ى تەنزنووسەو لەفەرەنسا چاپ دەبێ، بەهۆی ئەو كاردانەوانەی بەو دواییە لەسەر فیلمە ئەمركییەكە چەند كاریكاتێرێكی پێغەمبەری ئیسلام لە دوایین ژمارەی خۆیدا چاپكردبوو.
بەهۆی بڵاوكردنەوەی ئه‌و كاریكارتێرانه، ئەمڕۆ چوارشەممە ماڵپەڕی گۆڤاری تەنزنووسی (شارلی ئیبیدۆ) لەكاركەوت، لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئەكاونتی ماڵپه‌ڕ‌و گۆڤارەكە هێرشێكی توندیانكرایە سەر.
سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا بەیانی ئەمڕۆ لەبارەی ئەو كاریكاتێرانە گوتی "فەرەنسا وڵاتێكی دیموكرات‌و عەلمانییە، هەروەها وڵاتێكی مرۆڤ دۆست سالارییە".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا به ئاژانسى (فرانس پرێسى)ى راگه‌یاندووه "وڵاته‌كه‌ى رۆژى هه‌ینى داهاتوو له 20 وڵاتى جیاجیادا باڵیۆزخانه و قونسولخانه و قوتابخانه‌كانى داده‌خات، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئیجرائاتێكى ئه‌منى به‌رامبه‌ر هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كى موسڵمانان له دژى ئه‌و كارێكاتێرانه‌ى له گۆڤاره فه‌ره‌نسییه‌كه بڵاوكراونه‌ته‌وه".




