٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عارف تەیفوور: پەرلەمان لێپێچینەوە لە مالیكی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ووەم جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنەكە لەبارەی خراپبوونی دۆخی ئەمنی لە عێراق لێپێچینەوە لەگەڵ نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات

عارف تەیفوور ئەمڕۆ چوارشەممه بە ئاكانیوزی راگەیاند، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەكی زارەكی داوامان لە نووری مالیكی كرد سەردانی پەرلەمان بكا لە دانیشتنێكی ئاساییدا بۆ لێپێچینەوە لە هۆكارەكانی خراپبوونی دۆخی سیاسی لە بەشێك لە پارێزگەكانی عێراق، لای خۆیەوە مالیكی ئامادەیی خۆی نیشان دا لەسەر ئەم پرسە بێتە پەرلەمان و روونكردنەوەی پێویست بدا.

هەروەها گوتی، ئێستا ئێمە چاوەڕوانی ئەوەین بەشێوەیەكی رەسمی مالیكی وەڵاممان بداتەوە بۆ ئەوەی كاتێكی گونجاو دەست نیشان بكەین بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێك لەبارەی ئەم پرسەوە.

روونی كردەوە، دەمانەوێت لە هۆكارەكانی خراپبوونی دۆخی ئەمنی كە ئێستا بەشێك لە ناوچەكانی عێراقی گرتووەتەوە بزانین، داوایش لە حكوومەتی عێراق بكەین هەنگاوی پێویست بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و هێنانە كایەی دۆخێكی تەناهی سەقامگیر بگرێتە بەر.

هەواڵی پەیوەندیدار