ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیاوی به‌كار ده‌هێنێت

لیوایه‌كی پایه‌به‌رزی سوپای سووریا كه به‌رپرسێكی نزیك بووه له دۆسیه‌ی چه‌كی كیمیاوی سووریا ئاشكرای كردووه كه ڕژێمی سووریا نیازی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه.
لیوا عه‌دنان سیلۆ كه جێگری به‌رپرسی یه‌كه‌می دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی سووریا بوو، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له ڕژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د جیابوویه‌وه، به ڕۆژنامه‌ی "زه‌سه‌ن"ـی به‌ریتانی ڕاگه‌یاندووه له دوا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ڕژێمی به‌عس له سووریا له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی سوپادا ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپێشانده‌ران و ئۆپۆزسیۆن تاوتوێ كردووه و بیرۆكهكهیش په‌سه‌ند كرا.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یش ده‌ڵێت پاش كۆبوونه‌وه‌كه چه‌ندین مه‌شق و ڕاهێنان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی ئه‌نجام دراوه و له مهشقهكانیشدا ڕاهێنه‌ری تایبه‌تی سوپای پاسدارانی ئێران به‌شداربوون.
سیلۆ ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه به‌رپرسانی به‌عس هه‌وڵی ئه‌وه‌یش ده‌ده‌ن كه چه‌كی كیمیاوی بگه‌یه‌ننه ده‌ستی "حزبوڵای لوبنانی"




