نێچیرڤان بارزانى: ده‌بێ سستى له ڕاییكردنى كاروبارى وه‌زاره‌ته‌كاندا چاره‌سه‌ر بكرێت.
پێشنیوه‌رۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19ى ئه‌یلوولى 2012، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كۆبونه‌وه‌ى ژماره 14ى خۆى ساز دا.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان کۆنووسی ڕێککه‌وتننامه‌ی نێوان حکوومه‌تی فیدرال و حکوومه‌تی هه‌رێمى كوردستانى په‌سه‌ند كرد که ڕۆژی 13ى ئه‌م مانگه له به‌غدا ئیمزا کرا بوو، تایبه‌ت به چاره‌سه‌رکردنی هه‌ندێک له کێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان له بواری نه‌وت و گازدا.
سه‌رۆك وه‌زیران په‌سه‌ندكردنى ئه‌م كۆنووسه‌ى له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراقه‌وه، وه‌كوو هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ى ڕاستدا بۆ چاره‌سه‌ریى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرال له قه‌ڵه‌م دا و ڕایگه‌یاند كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به گه‌شبینییه‌وه سه‌یرى ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌كات و هیواى خواست ڕێككه‌وتنه‌كه ببێته ڕێخۆشكه‌رێك بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له سه‌ر یاساى نه‌وت و گاز و یاساى دابه‌شكردنى داهاته‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستپێشخه‌ر‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی به‌رز نرخاند که سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ڕێکكه‌وتنامه‌که، پێشتر له سه‌ره‌تای مانگی هه‌شتى ساڵی 2012دا یه‌کلایه‌نه بڕیاری ده‌سپێکردنه‌وه به هه‌نارده‌کردنی نه‌وتى دا و ئه‌مه‌ش نیازپاکی و په‌رۆشیی هه‌رێم ده‌رده‌خات بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له چۆارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رتاسه‌ری عێراق و له به‌ر ڕۆشنایی ده‌ستور و یاسادا.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حکوومه‌تی ناوه‌ندی نیشان دا که ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی ڕێککه‌وتننامه‌که و په‌سه‌ندکردنی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى عیراقه‌وه.
سه‌باره‌ت به خه‌رجکردنی مسته‌حه‌قاتی کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت و گازیش له هه‌رێمى كوردستان که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانى عیراقه‌وه په‌سه‌ند كراوه، داوا له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كراوه كه پالپشتیى یاسایى بۆ خه‌رجكردنى بڕی (350) ملیار دینار له بڕى یه‌ك ترلیۆن دینارى پیشینه‌ى موسته‌حه‌قاتى كۆمپانیاكان، دابین بكات، تاكوو كۆى گشتیى پێشینه‌ى موسته‌حه‌قاتى كۆمپانیان كه ده‌كاته یه‌ك تریلیۆن دینار، خه‌رج بكرێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌وه له سه‌ر زه‌رووره‌تى خه‌رجکردنی ته‌واوی یه‌ک ترڵیون دیناره‌كه و له هه‌موو حاله‌تێکدا ئه‌گه‌ر له بودجه‌ی ساڵی 2012دا چاره‌سه‌ر نه‌کرا، ئه‌وا له بودجه‌ی ساڵی 2013ی عێراقدا، بڕى ته‌رخانکراوی پێویستی بۆ دابین بکرێت.
دواتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی بڕگه‌کانی ڕێککه‌وتننامه‌که کرد و ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر په‌سه‌ندکردنی دا.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران نیگه‌رانى و ناڕه‌زایى خۆى بۆ پێكهێنانى سه‌ركردایه‌تیى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله‌ى له كه‌ركووك و ناوچه‌كانى مادده‌ى سه‌د و چل ده‌ربڕى و ئه‌م هه‌نگاوه‌ى حكوومه‌تى عیراقى به مه‌ترسییه‌كى جددى له قه‌ڵه‌م دا. سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌ها كاركردنى له‌پێناو جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى عیراقى به ئه‌وله‌ویاتى كارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دانا.
له به‌شێكى دیكه كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه له به‌ڕێوه‌چوون و ڕاییكردنى كاروباره‌كانى وه‌زاره‌ته‌كاندا، هه‌ست به سستییه‌ك ده‌كرێت، بۆیه وه‌زاره‌ته‌كانى ڕاسپارد كه به‌دواى مه‌سه‌له‌كه‌دا بچن و له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا كێشه‌كان ده‌ستنیشان بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ى میكانیزمى چاره‌سه‌ركردنیان بۆ دابنرێت. هه‌روه‌ها داواى كرد به‌دواداچوون بۆ مه‌سه‌له‌ى دامه‌زراندیش بكرێت و په‌له‌ى لێ بكرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا كه وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى، ڕێنمایى نوێ بۆ بیمه‌ى بێكارى ئاماده بكه‌ن كه له قۆناغى پێشوودا 32 هه‌زار گه‌نج سوودیان لێ وه‌رگرتووه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا تیشكى خسته‌ر سه‌ر ڕێككه‌وتنى هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێم و فیدارل له بوارى نه‌وتدا و وه‌ڵامى ڕۆژنامه‌نووسانى دایه‌وه.




