لیژنەی ماددەی 140 هەفتەی داهاتوو كۆ دەبێتەوە

سەرۆكی لیژنەی ماددەی 140 لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق موحسین سەعدوون بە “هەولێر”ـی گوت كە هەفتەی داهاتوو لیژنەكەیان بە مەبەستی دانانی بەرنامەی كارەكانی، كۆ دەبێتەوە.
موحسین سەعدوون ڕوونیشی كردەوە كە ئەندامانی لیژنەكەیان ژمارەیان 17 ئەندامە كە هەر كوتلە و بەپێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردنی خۆی، كورسیی بەدەست هێناوە و لەو 17 ئەندامەیش 3ـیان كوردن.
سەرۆكی لیژنەی ماددەی 140، هەروەها ئەوەیشی خستە ڕوو كە ئەوان ناتوانن هیچ ئەندامێكی دیكە بۆ لیژنەكەیان زیاد بكەن، بەڵام بڕیار وایە كە لە كۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوودا قسە لەسەر گۆڕانكاریی ئەندامێك یان دوو ئەندام بكرێت كە نوێنەری پارێزگای كەركووك بن و بێنە ناو لیژنەكەوە.




