سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراقی فیدراڵ و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی لوبنان سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌ڕێز مسعود بارزاني سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان به بۆنه‌ي كۆچي دوايي شێخ عه‌بدوڵلا شێخ محه‌مه‌د سه‌دديق بارزاني ئامۆزايه‌وه دوو په‌يوه‌ندي ته‌له‌فۆني له ئوسامه نوجێفي سه‌رۆكي ئه‌نجوومه‌ني نوێنه‌راني ئێراقي فيدراڵ و سه‌عد حه‌ريري سه‌رۆك وه‌زيراني پێشووي لوبنانه‌وه پێگه‌يشت.
له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنيه‌كه‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشى گه‌رمي خۆيان به سه‌رۆك بارزاني و خانه‌واده و كه‌سوكاري خوالێخۆشبوو راگه‌ياند. سه‌رۆك بارزاني-يش سوپاسي كردن و هيواي سه‌ركه‌وتني بۆ خواستن.




