پارێزگاری هه‌ولێرو كونسولی ئیتالیا تاوتوێی به‌رنامه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاركاری نێوانیان ده‌كه‌ن

نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگادا پێشوازی له د . سیمۆنی دی سانتی كونسولی ئیتالیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندی بازرگانی یاوه‌ری و كۆمپانیا به‌شداربووه ئیتالییه‌كانی پیشانگای نێو ده‌وله‌تی هه‌ولێری كرد .
له دیداره‌كه‌دا كونسولی ئیتالیا و شاندی یاوه‌ری خۆشحالی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و پێشوه‌چوونه‌ی ره‌وشی ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدانی هه‌ولێری پایته‌خت و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا ده‌ربری و به‌تایبه‌تیش ئه‌مسال به‌شدارییه‌كی به‌رچاوی كۆمپانیاكانی ولاته‌كه‌یان هه‌بووه له پیشانگای نێو ده‌وله‌تیی هه‌ولێر كه نیشانه‌ی پێشوه‌چوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیانه .
پارێزگاری هه‌ولێر ستایشی رۆلی كونسولگه‌ریی ئیتالیای كرد بۆ ئه‌و ئاسانكاریانه‌ی كه بۆ بازرگان و كۆمپانیا‌و ژووری بازرگانی و پیشه‌ساز هه‌ولێر ده‌یكات و بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییانه‌ی كه له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه و كاریگه‌ریی ئه‌رێنییان به‌سه‌ر بره‌ودانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و ئیتالیا هه‌بووه و ئه‌مرۆ ئاكامه‌كانی به ئیجابی بۆ خزمه‌تی هه‌ردوولا ده‌كه‌وێته‌وه .




