نێچیرڤان بارزانی: رێکكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی پرسی نه‌وت هه‌نگاوێكی باشه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان

له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌و كۆنوسه‌ى ڕاگه‌یاند كه له ده‌رئه‌نجامى كۆبونه‌وه‌ى شاندى هه‌رێم و حكوومه‌تى فیدڕاڵ له سه‌رى ڕێككه‌وتبوون.
له ناوه‌ڕۆكى ئه‌و كۆنووسه‌دا هاتووه كه حكوومه‌تى فیدڕاڵ پابه‌ند ده‌بێت به خه‌رجكردن و پێدانى پاره‌ى كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان كه له هه‌رێمى كوردستان وه‌به‌رهێنانیان كردوه و هه‌ر وه‌ك به‌ش و پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى سیادى كه بۆ وزه و سوته‌مه‌نى خه‌رج ده‌كرێت بڕى سه‌دا حه‌ڤده‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت و قه‌ره‌بووى ڕابردووشى بۆ ده‌كرێته‌وه و حكوومه‌تى فیدڕاڵیش پابه‌ند ده‌بێت به ناردنى بڕى سوته‌مه‌نى هه‌رێم به ڕێژه‌ى سه‌دا حه‌ڤده له هه‌موو جۆره‌كانى نه‌وت و غاز و به‌نزین و گازوایل له به‌رامبه‌ریشدا حكوومه‌تى هه‌رێم بڕى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له سه‌د و چل هه‌زار به‌رمیله‌وه بۆ دوو سه‌د هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا زیاد ده‌كات.
دەقی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:




