كۆمسیۆن داوا دەکات هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هەرێم دوابخرێت
ئه‌ندامێكي ئه‌نجومه‌ني كۆمسيۆني باڵاي سه‌ربه‌خۆي هه‌ڵبژاردنه‌كان رايده‌گه‌يه‌نێت، كه پێشنياريان كردوه هه‌ڵبژاردني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكان له‌و واده‌يه‌ي بۆي دياري كراوه دوا بخرێت، تا بتوانن ئه‌و خشته‌ي كاره‌ي ئاماده‌يانكردوه جێبه‌جێي بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕێي وه‌ڵامي حكومه‌تي هه‌رێم ده‌كه‌ن.
حاكم سه‌ردار عه‌بدولكه‌ريم، ئه‌ندامي ئه‌نجومه‌ني كۆمسيۆني باڵاي سه‌ربه‌خۆي هه‌ڵبژاردنه‌كاني عيراق به‌سايتي "خه‌ندان"ي راگه‌ياند: به‌پێي دواين راپۆرتي كۆمسيۆن كه له‌سه‌ر ئاماده‌كارييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكان ئه‌نجامي داوه بۆيان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ندێك كاتي هه‌ڵبژاردنه‌كه پێويستي به‌ده‌ستكاري كردن هه‌يه، ئه‌مه‌ش كاريگه‌ري ده‌بێت له‌سه‌ر دواكه‌وتني هه‌ڵبژاردني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكان.
وتيشي: "له بابه‌تي تۆماركردني قه‌واره سياسييه‌كان و كردنه‌وه‌ي ناوه‌نده‌كاني تۆماري ده‌نگده‌راندا كێشه‌مان له‌گه‌ڵ كاته‌كه‌ياندا هه‌يه، بۆيه داوامان له ئه‌نجومه‌ني وه‌زيراني حكومه‌تي هه‌رێمي كوردستان كردوه كه ئه‌و ماوه‌يه‌ي بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه دانراوه درێژي بكاته‌وه تا بتوانين كاره‌كانمان به‌باشي به‌ڕێوه‌به‌رين".
روونيشيكرده‌وه‌ن كه بۆ درێژكردنه‌وه‌ي ماوه‌ي هه‌ڵبژاردني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكاني هه‌رێم، ده‌بێت ئه‌نجومه‌ني وه‌زيران له‌گه‌ڵ په‌رله‌ماندا گفتوگۆ بكات و پاشان تاووتوێي ئه‌وه بكه‌ن كه ئه‌و ماوه‌يه درێژ ده‌كرێته‌وه يان نا.
له‌باره‌ي كێشه‌كاني به‌رده‌م كۆمسيۆنه‌وه‌وه له‌به‌غدا، سه‌ردار عه‌بدولكه‌ريم وتي: "هه‌ندێك كێشه‌ش هه‌بووه كاريگه‌ري كردۆته سه‌ر كۆمسيۆن." به‌ڵام ناوبراو ناوي ئه‌و كێشانه‌ي نه‌هێنا.
بڕياره له‌كۆتايي مانگي ئه‌يلولي ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردني ئه‌نجومه‌ني پارێزگاكاني هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام تا ئێستا روون نييه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له‌و واده‌يه‌دا ئه‌نجام دەدرێت يان نا.




