ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆنوسی رێکكه‌وتننامه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستانی ده‌رباره‌ی نه‌وت په‌سه‌ندكرد
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆنووسی رێکكه‌وتننامه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستانی ده‌رباره‌ی هه‌نارده‌ی په‌ترۆڵی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه په‌سه‌ندكرد كه له نۆ خاڵ پێكدێت.
له‌مباره‌یه‌وه خه‌یروڵا حه‌سه‌ن وه‌زیری بازگانی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵ و رادیۆی په‌یامنێری راگه‌یاندوه: كۆنوسی رێكه‌وتنامه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا سه‌با‌ره‌ت به نه‌وت كه له نۆ خاڵ پێكدێت، په‌سه‌ندی كرد و گرنگترین خاڵیش ئه‌وه‌یه كه پێویسته حكومه‌تی به‌غدا به دوو قۆناخ یه‌ك ترلیۆن دیناری عێراقی بدا‌ته هه‌رێمی كوردستان، له هه‌فته‌ی داهاتوو 650ملیار دینار خه‌رج ده‌كرێت، و 350ملیاری دیكه‌ش له چه‌ند هه‌فته‌ی دیكه خه‌رج ده‌كرێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی رێگه‌یه‌كی یاسایی بۆ ده‌دۆزرێته‌وه....
گووتیشی: پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا كۆتایی ئه‌م مانگه ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ده‌ره‌وه بۆ 140هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رزبكاته‌وه و هه‌تا كۆتایی ئه‌م ساڵ بگاته 200 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
وه‌زیری بازرگانی روونیشی كرده‌وه: هه‌ر خالێك له‌و نۆ خاڵه جێبه‌جێ نه‌كرا، هه‌مووی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، بۆیه به بۆچوونی من ئه‌و كێشه‌یه به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چێت.
ئاماژه‌ی دا: لیژنه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌به‌شداری چاودێری دارایی پێكدێت تاكو ئه‌و خاڵانه جێبه‌جێ بكرێن.




