هاوپه‌یمانی كوردستان:به‌مه‌رج ده‌نگ به پرۆژه‌یاسای ژێرخانی ئابوری عێراق ده‌دات
فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق به‌مه‌رج ده‌نگ به پرۆژه‌یاسای ژێرخانی ئابوری عێراق ده‌دات.
"ئازاد ئه‌بوبه‌كر زه‌ینه‌ل" ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق به‌نه‌وای راگه‌یاندووە: وه‌كو لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی یاساكه‌مان پێ په‌سه‌نده به‌لاَم تێبینیشمان هه‌یه له‌سه‌ری هه‌وڵئه‌ده‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌و تێبینیانه‌ی كه هه‌مانه خرایه ناو پرۆژه یاساكه‌وه و ئه‌و مادانه‌ی كه هه‌یه هه‌موار بكرێته‌وه ئه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌ده‌ین وه ئه‌گه‌ر نه‌كرێن ئه‌وه ده‌نگی له سه‌ر ناده‌ین وه تێبینیه‌كانیشمان دیاره هه‌م شه‌فافیه‌ت بێت و وه هه‌م زه‌مانه‌ت هه‌بێت كه هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی باشی به‌ر بكه‌وێت و نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران عێراق
پرۆژه‌یاسای ژێرخانی ئابوری عێراق له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ئاماده‌كراوه و به‌پێی ئه‌و پرۆژه یاسایه ؛ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بیانی چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیژی به‌بڕی 37 ملیار دۆلار به‌شێوه‌ی قه‌رز له پارێزگاكانی عێراق جێبه‌جێده‌كه‌ن و بڕیاره 17%ی بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانبكرێت.




