ئه‌مڕۆ وه‌فدێکی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ تاو‌وتوێکردنی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات

عه‌بدولسه‌لام مالیکی، ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ وه‌فدێکی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ تاو‌وتوێکردنی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز سه‌ردانی به‌غداد ده‌کات.
ئه‌مڕۆ 18ی ئه‌یلول عه‌بدولسه‌لام مالیکی، ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون به ئاژانسی هه‌واڵی به‌غدادی ڕاگه‌یاندووه، که نزیکبوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێمدا ده‌رباره‌ی پرسی پرۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز هه‌یه.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌م له‌یه‌کترنزیکبووه‌نه‌وه‌یه له ئه‌نجامی هه‌ستکردنی هه‌ردوولا به‌مه‌ترسی بارودۆخی ئێستای عیراق و پێویستبوونی چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کان هاتۆته کایه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: لیژنه‌که‌ی په‌رله‌مانی عیراقی که له‌گه‌ڵ ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتییه‌کان کۆبوونه‌وه ڕۆڵیان گێڕاوه له چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.




