هانی عاشور : پێشكه‌وتنی كوردستان نموونه‌یه‌كی به‌رزه و بۆ هه‌موو عێراق مایه‌ی شانازییه

راوێژكاری لیستی ئه‌لعیراقیه رایگه‌یاند كه ئه‌زموونی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ژێرخانی كوردستان نموونه‌یه‌كی زۆر پێشكه‌وتووه و جێگای شانازییه بۆ هه‌موو عێراق و پێویسته حكومه‌تی به‌غدا سوود له‌و ئه‌زموونه‌ی كوردستان وه‌ربگرێت و بیكاته به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ ئاوه‌كردنه‌وه‌ی هه‌موو عێراق.
دکتۆر هانی عاشوور له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپیه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی kdp ره‌وانه كردووه روونی كردۆته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا توانیویه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كاره‌با بكات و سوود له‌سامانه سروشتییه‌كانی وه‌ربگرێت و ژێرخانی ئابووری كوردستان پێش بخات، به‌جۆرێك كه كوردستان بۆته روانگه و ده‌روازه‌یه‌كی به‌رچاو بۆ وه‌به‌رهێنان كه‌جێگای شانازییه بۆ هه‌موو عێراق بۆیه زۆر پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو عێراق ئه‌م ئه‌زموونه سه‌ركه‌وتووه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه به‌رنامه‌ی كاری خۆیان و له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه برۆن بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كانی تری عێراق.
هه‌روه‌ها عاشوور ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه‌به‌شه بودجه‌ی كوردستان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ بودجه‌ی شاره‌كانی تری عێراق و به‌غدای پایته‌خت زۆر كه‌مه كه‌چی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌وردی و زیره‌كانه له‌بواری وه‌به‌رهێناندا به‌كاری هێناوه به‌جۆرێك كوردستان بووه‌ته یه‌كێك له‌شوێنه پێشكه‌وتووه‌كانی ناوچه‌كه و جیهانیش ، بۆیه واپێویست ده‌كات كه‌حكومه‌تی عێراق پاڵپشتی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی كوردستان بكات و زیاتر هاوكاری بكات چونكه شانازی و ده‌ستكه‌وته بۆ هه‌موو عێراق.
هه‌ر له به‌یاننامه‌که‌دا عاشوور داوای له‌حكومه‌تی عێراق كردووه كه كه‌موكوڕییه‌كان ده‌ست نیشان بكات به‌تایبه‌تی له‌بواری ئاوه‌دان كردنه‌وه‌دا له‌كاتێكدا بودجه‌ی عێراق زۆر له بودجه‌ی كوردستان زیاتره به‌ڵام ئیداره‌ی پارێزگاکانی تر به‌هۆی كه‌م ئه‌زموونی و گه‌نده‌ڵییه‌وه نه‌یانتوانیوه هیچ جۆره پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه ببینن.
عاشوور ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه یاسای نوێی تایبه‌ت به‌ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ژێرخانی عێراق گه‌لێك كه‌م و كوڕی تێدایه و گره‌نتی سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌كانی تێدا نییه و ساڵانی پێشووش كه‌زۆربه‌ی پرۆژه‌كان پاره‌یه‌كی زۆری لێ سه‌رف كراوه بۆیه وا پێویست ده‌كات به‌ر له‌ده‌ست پێ كردنی پرۆژه‌كان به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه دابنرێت بۆ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی عێراق.




