هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكدێنێت

هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش پێكدێنێ له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای ژێرخانه‌وه كه له‌لایه‌ن نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه هێنراوه‌ته په‌رله‌مان و داوای په‌سه‌ندكردنی ده‌كات.
د. سه‌عید خۆشناو، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق به رووداوی راگه‌یاندووە: له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای ژێرخانه‌وه كه له‌لایه‌ن نوری مالیكی هێنراوه‌ته په‌رله‌مان، هاوپه‌یمانی كوردستانی "لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و پڕۆژه‌یه".
له‌باره‌ی سروشتی لیژنه‌كه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌ڵێ "لیژنه‌كه له چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی كوردستانی و كه‌سانی پسپۆڕ له بواری خزمه‌تگوزاری له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆژه‌كه و دواتر سه‌ره‌نج پێشنیازه‌كانیان به چه‌ند خاڵێك گه‌لاڵه ده‌كه‌ن و پێشكه‌شی ده‌كه‌ن تاوه‌كو پڕۆژه‌كه ده‌ستكاری بكرێت".
پڕۆژه‌ی ژێرخان كه ئێستا له په‌رله‌مانه له‌لایه‌ن مالیكی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه و پشتوانی لێده‌كات، له به‌رامبه‌ردا عێراقییه به تووندی ره‌تیده‌كاته‌وه، به‌ڵام له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی كورده‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ده‌ڵێ" ئێمه به فه‌رمی ئه‌و پڕۆژه‌مان ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌نج و تێبینیمان له‌سه‌ر هه‌یه، ئه‌گه‌ر له به‌رچاو بیگرێت و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و پشكی كوردستان دیاری بكرێت، ئێمه ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن".
هاوكات ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه "ئه‌وان ده‌بێ به‌رچاو روونیان هه‌بێت كه ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌گوێره‌ی پڕۆژه یاساكه كه مالیكی داوای ده‌كات ته‌رخان بكرێت بڕه‌كه‌ی 37 ملیار دۆلاره، چۆن و له‌چی خه‌رج ده‌كرێت و ئه‌و پڕۆژانه چین به‌و پاره‌یه ئه‌نجام ده‌درێن؟".




