ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای موسڵ تیرۆر كرا
سەرچاوەيەک لە پۆليسي موسڵ راي گەياند عەلي حوسێن ئەحمەد ئەندامي ئه‌نجومه‌ني قه‌زاي موسڵ لە کاتي دەرچووني لە دەوام لەلايەن چەند چەکدارێکي نەناسراو تەقەي لێ کرا و گياني لەدەست دا.
وه‌ك سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كه روونى كرده‌وه، له كاتى ده‌رچوونى له كارى رۆژانه‌ى حوسێن عه‌لى ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌ني قه‌زاي مووسڵ له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه له رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاكه له‌لايه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراوه‌وه به ده‌ست رێژى گوله هێرشيان كرايه سه‌ر و له ئاكامدا هه‌ر دووكيان ده‌ست به‌جێ گيانيان لەدەست دا. سه‌رچاوه‌كه گوتيشى: ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاي مووسڵ هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى له باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا به چه‌ند كيلۆمه‌ترێك به گوله‌ى ئه‌و چه‌كدارانه له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه‌ى شه‌هيد بوو.
هەر لەوبارەيەوە سه‌رچاوه‌يه‌ك له مه‌ڵبه‌ندي موسڵي يه‌كێتي نيشتماني كوردستان به سايتي خه‌نداني راگه‌ياندووە: ئه‌مڕۆ سه‌عات يه‌ك و 30 ده‌قيقه‌ي نيوه‌ڕۆ حسێن عه‌لي ئه‌حمه‌د ناسراو به مامۆستا حسێن ئه‌ندامي ئه‌نجومه‌ني قه‌زاي موسڵ و سه‌رۆكي ليستي سه‌وز له‌و ئه‌نجومه‌نه له‌لايه‌ن تيرۆريستانه‌وه له‌به‌رده‌م باره‌گاي قه‌زا له‌گه‌ڵ شوفێره‌كه‌ي تيرۆركرا.




