٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

توركمان و مەسیحییەكان لەسەر كورسییەكی كۆمیسیۆن ڕێک نه‌که‌وتن

سەرچاوە: Hewler

كێشەی نێوان مەسیحی و توركمانەكان لەسەر كورسییەكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بووە بەربەست لە بەردەم كۆتاییهێنان بە پەسندكردنی تەواوی پێكهاتەی سەرەكیی كۆمیسیۆنەكە.

پەرلەمانی بەغدا لە دانیشتنی دوێنێی خۆیدا، متمانەی بە 8 ئەندامی پێشنیازكراو بۆ كۆمیسیۆنەكە دا كە لە نێویاندا 2 ئەندامی كوردیش هەیە.

پەرلەمانتار لەسەر فڕاكسیۆنی كوردستانی سەعید ڕەسووڵ دەڵێ:” كورسییەك ماوە كە جێگەی دمەقاڵەی نێوان مەسیحی و توركمانەكانە، هەر بۆیە دەنگدان لەسەر پاڵێوراوی ئەو كورسییە بۆ دانیشتنێكی دیكە دوا خرا.”

توركمانەكان گوڵشان كەمال و مەسیحییەكان یۆبۆرت بۆنێلـیان بۆ وەرگرتنی 9ـیەمین كورسیی كۆمیسیۆن پاڵاوتبوو.
بە پێی قسەكانی سەعید ڕەسووڵ لایەنێكی دیكەیش داوای ئەو كورسییە دەكەن، ئەویش ئافرەتانن. ئەوان داوای كۆتا دەكەن.

پێشتر چەند لایەنێكی پەرلەمانی بەغدا داوایان كردبوو ژمارەی كورسییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە 9ـوە بۆ 15 بەرز بكرێتەوە. ئەم پێشنیازە خرایە دەنگدان و ڕێژەی یاسایی دەنگەكانی بە دەست نەهێنا.

دوو كەسەكەی ئەندامانی كۆمیسیۆن بریتین لە سەربەست مستەفا ئامێدی و سیروان ئەحمەد ڕەشید. بە پێی ڕێككەوتنەكانی پێشوویش یەك لەو دوو كەسە پۆستی سەرۆكی كۆمیسیۆنی پێ دەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار