٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاوپه‌یمانی‌ كوردستان له‌ په‌رله‌مان روونیكرده‌وه‌ كه‌ دۆسێی‌ ئه‌منیی عیراق به‌ سیاسیی كراوه‌

سەرچاوە: Radio Nawa

شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامی‌ لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: كێشه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منییه‌كان بۆته‌ گه‌وره‌ترین قه‌یران و ناكۆكیی نێوان ئیئتلافی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا و عیراقییه‌، چونكه‌ عیراقییه‌ هه‌ركاتدێك بۆ پۆستی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری پێشكه‌ش بكات، له‌لایه‌ن نوری‌ مالكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ ره‌ت ده‌كرێته‌وه‌.

گوتیشی‌: دۆسێی‌ ئه‌منیی به‌سیاسیی كراوه‌ و جگه‌ له‌وه‌ش یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌ ئه‌منییه‌كان هیچ كاریگه‌رییه‌كی‌ نابێت له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه‌، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌منییه‌كان له‌ده‌ستی‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ عیراقه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار