ئاشتی هه‌ورامی: ده‌توانین لە ڕۆژێکدا 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بەرهەم بهێنین
ئاشتي هه‌ورامي وه‌زيري سامانه سروشتييه‌کان رايگه‌ياند، هه‌رێمي کوردستان ده‌توانێ تواناي به‌رهه‌مهێناني خۆي بۆ 300 هه‌زار به‌رميل نه‌وتي خاو له رۆژێکدا به‌رز بکاته‌وه.
له ديمانه‌يه‌کدا له‌گه‌ڵ سايتي (Iraq Oil Report ) وه‌زيري سامانه‌سروشتييه‌کان حکوومه‌تي هه‌رێمي کوردستان رايگه‌ياند، داهاتي ساڵانه‌ي ئه‌و بڕه نه‌وته ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م بهێنرێ به نرخي ئه‌مڕۆي بازاڕ، ده‌کرێ جێگره‌وه‌ي به‌شێکي زۆري ئه‌و پاره‌يه بێ که له به‌غداوه دێ.
هه‌ورامي گوتي، هه‌رێمي کوردستان ده‌توانێ به‌رهه‌مي گاز و نه‌وتي خۆي زۆر له‌و رێژه‌يه زياتر بکا که ئێسته به‌رهه‌مي ده‌هێنێ.
به‌گوته‌ي هه‌ورامي حکوومه‌تي هه‌رێم ئێسته رۆژانه 100 هه‌زار به‌رميل نه‌وت بۆ ناوه‌خۆ دابين ده‌کا، که جگه له پڕکردنه‌وه‌ي بازاڕي ناوه‌خۆ، له هه‌مان کاتدا داهاتێکي باشي هه‌يه.
دواي دروستبووني کێشه‌ي دارايي له‌گه‌ڵ حکوومه‌تي ناوه‌ندا، حکوومه‌تي هه‌رێم له ئادار/مارسي رابردوو هه‌نارده‌ي خۆي وه‌ستاند که 175 هه‌زار به‌رميل نه‌وت بوو له رۆژێکدا، هۆکاري وه‌ستاندنه‌که‌شي بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه گوايه حکوومه‌تي ناوه‌ند ئاماده نييه کرێي ئه‌و کۆمپانيا بيانييانه بدا که له هه‌رێمي کوردستاندا له بواري نه‌وت کار ده‌که‌ن.
حکوومه‌تي هه‌رێم بڕياري دا هه‌نارده‌ي نه‌وتي خۆي بۆ 50 هه‌زار به‌رميل له رۆژێکدا که‌م بکاته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ي وه‌ستاندني به‌ته‌واويي هه‌نارده‌ي نه‌وتي کرد ئه‌گه‌ر به‌غدا کرێي کۆمپانياکان نه‌دا که بڕه‌که‌ي ده‌گاته 1.5 مليار دۆلار.




