ئه‌نجیلینا جولی ستایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

ئه‌نجیلینا جولی خانمه ئه‌كته‌ری سینه‌مای هۆلیوود، ستایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له مه‌سه‌له‌ی پێشوازیكردن له په‌نابه‌رانی سوریا.
ئه‌نجیلینا جولی كه له‌هه‌مان كاتدا باڵیۆزی نیازپاكییه له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دوابه‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ر بایه‌خی زۆری به گوزه‌ران و بارودۆخی ئاواره‌كانی سوریا داوه كه به‌هۆی توندوتیژییه‌كان ماڵ و حاڵی خۆیان له‌و وڵاته‌دا جێهێشتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان، له ئێستاوه رێوشوێنی پێویستیان بۆ پاراستنی ئاواره‌كانی سوریا له وه‌رزی سه‌رماو سۆڵه گرتۆته‌به‌ر.
جێی ئاماژه‌یه، رۆژی یه‌ك شه‌ممه خاتوو ئه‌نجیلینا جولی ئه‌ستێره‌ی ناوداری سینه‌مای هۆلیوود و نوێنه‌ری نیاز پاكی له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌میانی سه‌ردانێكی بۆ هه‌رێمی كوردستان، له نزیكه‌وه ئاواره‌كانی سوریای له كه‌مپی دۆمیز له شاری دهۆك به‌سه‌ر كرده‌وه.
ماوه‌ته‌وه بووترێت، له ئێستادا به‌هه‌زاران هاوڵاتی سوریا به‌هۆی به‌رده‌وام بوونی توندوتیژییه‌كان، ئاواره‌ی وڵاتانی توركیا‌و لوبنان و ئه‌رده‌ن و عیراق و هه‌رێمی كوردستان بوون.




