سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان: مالکی ناچارمان ده‌کات هه‌ندێک به‌ڵگه بخه‌ینه‌ڕوو که سیاسه‌ته‌کانی ئاشکرا ده‌کات
گوته‌بێژێك به‌ناوي سه‌رۆكايه‌تيي هه‌رێمي كوردستانه‌وه ڕايگه‌ياند ناچارن به‌مزوانه به‌به‌ڵگه‌وه وه‌ڵامي ئه‌و تۆمه‌تانه بده‌نه‌وه كه مالكي به‌مدواييانه له ميانه‌ي چاوپێكه‌وتنيكي له‌گه‌ڵ كه‌ناڵي ئاسماني NRT دا باسي كردووه. وته‌بێژه‌كه زياتر ڕونيكردۆته‌وه له داهاتوويه‌كي نزيكدا ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ئاشكراده‌كه‌ن كه په‌يوه‌نديي هه‌يه به ڕێكکه‌وتنه‌كاني نێوان مالكي و حزبه‌كه‌ي و ليسته‌كه‌ي خۆي و ڕێكه‌وتنه‌كاني له‌گه‌ڵ هه‌رێمي كوردستاندا، يان هه‌ندێك له‌و به‌ڵگه‌نامه نهێنيانه‌ي په‌يوه‌ندي به ڕه‌وشي سياسي گشتيي عيراقه‌وه هه‌يه.
ئه‌مه‌ش ده‌قي راگه‌يه‌ندراوه‌که‌يه:
نووري مالكي له ديدارێكي له گه‌ل كه‌ناڵي ئاسماني (NRT) كورديدا وه‌ك راهاتووه ئه‌و ده‌ستدرێژي و تۆمه‌تانه‌ي خۆي دژ به هه‌رێم دووباره كرده‌وه‌و كۆشا گله‌يي و گازه‌ند بخاته ئه‌ستۆي كه‌ساني ديكه و به‌رانبه‌ر به هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ي عيراق به ده‌ستيانه‌وه گێرۆده‌يه‌و خۆي وه‌ك پارێزه‌ري ده‌ستوورو يه‌كپارچه‌يي عيراق پيشان دا‌و له‌وه‌يش دوورتر ڕۆيشت.
بگره له جياتي سه‌راني كورد‌و نوێنه‌راني راسته‌قينه‌ي گه‌لي كوردستان خۆي به پارێزه‌ري كورد ناوبرد، بۆيه ئێمه بۆ ڕاي گشتي ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و سه‌لمێنه‌رانه راده‌گه‌يه‌نين كه ئه‌و تۆمه‌ت و درۆ هه‌ڵبه‌ستراوانه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
مالكي ئه‌و تۆمه‌تانه‌ي دووباره كرده‌وه كه پێشتر له بۆنه‌ي جيا جيادا وه‌ڵاممان دابوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌م زێده‌ڕۆييه‌ي ئه‌م جاره گه‌ياندييه ئه‌و راده‌يه‌ي نه‌توانرێت له ئاستيدا بێ ده‌نگي بنوێنرێت، بۆيه ناچارين چه‌ند روونكردنه‌وه‌يه‌ك بده‌ين سه‌باره‌ت به‌و پرسانه‌ي به زمانێكي هێرش كردن و رك و كيناوي قسه‌ي له‌باره‌وه كرد .
ئێمه به‌رانبه‌ر به‌وه هيچ رێگه‌يه‌كمان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه ، ئه‌وه نه‌بێت بێينه ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌و ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و سه‌لمێنراوانه رابگه‌يه‌نين كه زۆر له‌و سياسه‌تانه ريسوا ده‌كه‌ن ، كه له لايه‌ن نووسينگه‌ي سه‌رۆك وه‌زيرانه‌وه پێڕه‌و ده‌كرێن.
ئێمه ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه بۆ راي گشتي عيراق راده‌گه‌يه‌نين، چ به‌ڵگه‌نامه‌ي پێوه‌نديدار به رێككه‌وتنه‌كاني نێوان به‌ڕێز مالكي و حزبه‌كه‌ي و ليسته‌كه‌ي له‌گه‌ل هه‌رێم، يان هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌ي نهێني پێوه‌نديدار به‌و كاروبارانه‌ي پێوه‌ندييان به ره‌وشي سياسي گشتي له عيراق هه‌يه.
مالكي ئه‌م جاره‌يان هه‌رچي نيازي پيس و خراپي له دڵدا هه‌بوو هه‌مووي ده‌رهێناو هه‌ڵڕشت و زێده‌ڕۆيي كردني و تاكڕه‌وي كردنيشي له‌م خوله‌دا ته‌نانه‌ت واي لێ كردووه ئه‌واني ديكه نه‌بينێت و نه‌توانێت ئاشتيانه له‌گه‌ڵيان بگوزه‌رێنێت.
ئه‌مه‌يش ناچارمان ده‌كات په‌رده له رووي هه‌ندێك له ڕاستييه‌كان لابده‌ين، ئه‌گينا ئێمه رانه‌هاتووين نهێنييه‌كان ئاشكرا بكه‌ين يان خراپه به‌رانبه‌ر به ڕێزي كۆڕه‌كان بكه‌ين، به‌ڵام گوتني راستي و ده‌رخستني و گه‌ياندني راي گشتي ئه‌ركێكي ديكه‌ي ئه‌ركه‌كانمانه، بۆيه به‌م نزيكانه وه‌ڵامي ئه‌و تۆمه‌ت و درۆ هه‌ڵبه‌ستراوانه ده‌ده‌ينه‌وه كه مالكي دژ به هه‌رێمي كوردستان ئاراسته كرد .
گوته‌بێژ به ناوي سه‌رۆكايه‌تي هه‌رێمي كوردستان
15/5/2012




