عێراقییه دووباره داوای دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژیه‌كان ده‌كات

حه‌سه‌ن سه‌لمان وه‌هاب ئه‌ندامی فراكسیۆنی عێراقییه رایگه‌یاند كه فراكسیۆنه‌كه‌یان دووباره داوای دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ده‌كات و روونیشیكرده‌وه كه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به گرنگترین بنه‌مایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی .
وه‌هاب له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خبارییه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی بۆ سیاسه‌ته ستراتیژیه‌كان یه‌كێكه له‌و خاڵانه‌ی كه له رێككه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر رێككه‌وتنی له سه‌ر كراوه ، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش حكومه‌تی عێراق پێكهێنرا. راشیگه‌یاند كه عێراقییه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی كه بڕیاره دوای گه‌رانه‌وه‌ی به‌رێز جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌نجام بدرێت ، داوای پێكهێنانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌كات .
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن سه‌لمان وه‌هاب ئه‌ندامی عیًَراقییه رایگه‌یاند كه عێراقییه سووره له سه‌ر پێشنیاركردنی به‌نده‌كانی ریچككه‌وتنی هه‌ولێر و نه‌جه‌ف له كۆبوونه‌وه‌ی نیشتیمانیدا بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی به‌ره‌و پێش بچێت .




