سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ركورد ده‌كه‌وێته‌وه

جارێكی دیكه سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ركورد ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام پێشبینی ناكرێت ئه‌و پۆسته بدرێته‌وه به فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری.
له‌وباره‌یه‌وه "فاتیح داراغایی" ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ نه‌وا رایگەیاندووە: " ژماره‌ی ئه‌ندامانی كۆمسیۆن هه‌ر به 9 كه‌س ئه‌مێنێته‌وه و له‌و 9 كه‌سه دوانی به‌ر كورد ئه‌كه‌وێت ، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كێكه له‌و ده‌زگا سه‌ربه‌خۆیانه‌ی كه له عێراقدا هه‌ن واته ئه‌و ئۆرگانانه‌ی كه ده‌زگای سه‌ربه‌خۆن وه‌ك و كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ و ده‌زگای نه‌زاهه و كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كیان سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌ر فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان ده‌كه‌وێت و سه‌رۆكایه‌تی كۆمسیۆن ئه‌و ده‌زگایه‌یه كه سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌ر كورد ده‌كه‌وێت له‌و دوو ئه‌ندامه‌ی كه به‌ر كورد ده‌كه‌وێت یه‌كیان ده‌بێته سه‌رۆكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان".
"فاتیح داراغایی" ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: " پێشبینی دانانی فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ناكرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بڕیاری دادگای له‌سه‌ره .




