راوێژکاری پێشووی مالکی: دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی سەرۆك كۆماریش چاوپێکه‌وتنی سه‌رۆکی لایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ مالکی ئه‌نجام نادرێت

به‌بڕوای راوێژکارێکی پێشووی نوری مالکی بۆ کاروباری هه‌رێمی کوردستان، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراقیش سه‌رکرده‌ی لایه‌نه‌کان کۆنابنه‌وه.
راوێژکاری پێشووی نوری مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بۆ کاروباری هه‌رێمی کوردستان عادل به‌رواری له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ په‌یامنێر رایگەیاند: "چاوه‌ڕێ ده‌کرێت سه‌رۆک کۆماری عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق و دواتریش چاوپێکه‌وتنی سه‌رکرده‌کان له‌گه‌ڵ نوری مالکی ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام به‌بڕوای من چاوپێکه‌وتنی سه‌رۆکی لایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ نوری مالکی نایه‌ته‌دی."
به‌رواری وێڕای ئه‌م گوتانه‌ش سوپاسی سه‌رۆک کۆماری عێراق ده‌کات بۆ هه‌وڵه‌کانی.
عادل به‌رواری ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش کرد: "تا ئێستا ئه‌مه‌ریکا به‌رژه‌وه‌ندیی له عێراقدا ماوه و به‌پێی رێککه‌وتنی ستراتیژیی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریکاش ده‌بێت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه بچێت، که تێیدا به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه‌ریکاش بپارێزرێت نه‌وه‌کو ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقی تێدابێت.."




