هاشمی: حكوومه‌تی عێراق چه‌كدار و میلیشیا و چه‌ك بۆ ڕژێمی به‌عس ده‌نێرێت

جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق تارق هاشمی له نوێترین دیمانه‌یدا ئاشكرای كردووه كه حكوومه‌تی ئێستای عێراق به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكاری ڕژێمی به‌عسی سووریا ده‌كات و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كدار و میلیشیای بۆ ده‌نێرێت.
هاشمی له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی"ڕۆیته‌رز" ئاشكرای كردووه كه حكوومه‌ته‌كه‌ی نووری مالیكی به‌ته‌نها ئاسمانی عێراقی بۆ ڕژێمی به‌عسی سووریا واڵا نه‌كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاسانی له ئێرانه‌وه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێ بگات، به‌ڵكو سه‌دان چه‌كدار و میلیشیایشی بۆ ده‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ركوتكردنی هاووڵاتیاندا به‌كار بهێنرێن.
هاشمی له هه‌فته‌ی ڕابردوو سزای له‌سێداره‌دانی له‌لایه‌ن دادگه‌ی تاوانه‌كانی به‌غداوه به شێوه‌یه‌كی غیابی به تۆمه‌تی تێوه‌گلان به تیرۆر، بۆ ده‌ركرا، ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه ئه‌و چه‌ندین ڕاپۆرت و به‌ڵگه‌ی له پارێزگای ئه‌نباری نزیك له سنووری سووریاوه پێ گه‌یشتووه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن چه‌ندین ئه‌ندامی میلیشیای عێراقیی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای ئازاده‌وه ده‌ستگیر كراون.




