زۆرینەی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌نگدان به یاسای ژێرخانی ئابووری ره‌تده‌كه‌نه‌وه

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه، تا ئێستا 123 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگدان به یاسای ژێرخانی ئابووری ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و پێشبینیش كرد ئه‌و رێژه‌یه به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌ی حه‌یاتی چاپی له‌نده‌نی ڕاگه‌یاندووه كه، زۆربه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌نگدان به یاسای ژێرخانی ئابووری ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و به‌ئاشكراش 123 په‌رله‌مانتار هه‌ڵوێستی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاندووه.
وتیشی، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه ده‌نگ بده‌ن به یاساكه پێیان وایه هێشتا بارودۆخی ئه‌منی عیراق سه‌قامگیر نیه‌و به‌هۆی خه‌رج كردنی پاره‌شه‌وه بۆ بوژاندنه‌وه ژێرخانی ئابووری زیانێكی زۆر به‌ر ئابووری عیراق ده‌گه‌یه‌ندرێت.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر وێستگه‌ی پاككردنه‌وه‌ی ئاو درووست بكرێت و پاشان به‌هۆی ناسه‌قامگیری ئه‌منیه‌وه ته‌قێندرایه‌وه ئه‌وا به‌و هۆیه‌وه ملیۆنه‌ها دۆلار زیان به گه‌لی عیراق ده‌گات و بۆیه پێویسته پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستبكرێت به بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری بار‌و دۆخی ئه‌منی سه‌قامگیر بكرێت.
لەوبارەیەشەوە په‌رله‌مانتارانی ئیئتلافی عیراقیه‌ش رایانگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر پرۆژه یاساكه هه‌موار نه‌كرێته‌وه ئه‌وا ئه‌وان ئاماده نین له‌په‌رله‌مان ده‌نگی پێبده‌ن و دا‌واشیان كردبوو دوای په‌سه‌ند كردنی پرۆژه یاساكه پێگه‌ی جوگرافی ناوچه‌كان دیاری بكرێت كه پرۆژه‌كانیان تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.




