ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی سه‌ردانی عێراق ده‌كات

وا بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا نێرده‌ی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ پرسی سووریا ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی سه‌ردانی عێراق بكات.
ئاژانسی "فرانس پرێس" له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ئیبراهیمی ده‌گاته شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسی سووریاوه ده‌كات.
ئیبراهیمی دوێنێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕژێمی به‌عس به‌شار ئه‌سه‌دـدا كۆبوویه‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئاشكرایان كرد كه دیداره‌كه‌یان هیچ شتێكی نوێی تێدا نه‌بووه و هیچ كاریگه‌ریشی نابێت، چونكه هه‌ر دوێنێ به‌عسییه‌كان 194 هاووڵاتییان له ناوچه جیاوازه‌كانی سووریادا كوشتووه.




