نوێنەرێکی کورد: هاتنی مالیکی بۆ پەرلەمان، دەستکەوتنی ٣٧ ملیار دۆلاری پرۆژهیاسای ژێرخانی ئابوورییە

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند کە لە دەستوری عێراقدا زاراوەیەک نییە بە ناوی میوانداری و هاتنی مالیکیش بۆ ڕوونکردنەوە و بەرگریکردن بووە لە پڕۆژەیاسایەک کە هیی دەوڵەتی یاسایە. ئەو ئەندام لیژنەیە پێی وایە سەرۆکوەزیرانی عێراق مەبەستێکی تایبەتی هەبووە لە چوونی بۆ پەرلەمان، ئەویش بریتییە لەوەی ٣٧ ملیار دۆلار بکەوێتە بەردەستی و بە خواستی خۆی چەند پڕۆژەیەکی پێ ئەنجام بدات.
ئەندامی لیژنەی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئازاد ئەبوبەکر، بە پەیامنێری ڕاگەیاندووە: "ئەوەی نووری مالیکی کردوویەتی لەسەر داوای خۆی بووە و ئەنجوومەنی نوێنەران داوای نەکردووە، بۆیە هاتووە و داکۆکی لەو پڕۆژەیاسایە بکات کە بە بۆچوونی خۆی بۆ عێراق گرنگە."
هاوکات ئاماژەی دا، "ئەو(مالیکی) بەرەو هەڵبژاردن دەڕوات و مەبەستێکی تایبەتی هەیە، بۆئەوەی ٣٧ ملیار دۆلار بکەوێتە بەردەستی خۆی تاکو بە ئارەزووی خۆی ئەو پڕۆژانەی پێی باشە ئەنجامی بدات."
به مهبهستی تاوتووکردنی پرۆژهیاسای ژێرخانی ئابووری که لهلایهن فراکسیۆنی دهوڵهتی یاساوه پێشکەش کرابوو، دوێنێ ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق میوانداریی سهرۆکوهزیرانی عێراقی فیدراڵ، نووری مالیکیی کرد. ئهو پرۆژهیاسایه بودجهکهی 37 ملیار دۆلار دهبێت و تایبهت دهبێت به ههڵساندنهوهی ژێرخانی ئابووریی عێراق، کە دروستکردنی خوێندنگه و نهخۆشخانه و پرۆژهی دیکە دەگرێتەخۆ.




