به‌هۆی نه‌بوونی متمانه له‌نێوان كوتله سیاسیه‌كان ڕه‌وشی سیاسی عێراق تێك چووه

ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی كوردستانی پێی وایه كێشه سیاسیه‌كانی عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزبوون ده‌چێت ، ئه‌ندامێكی لیستی عێراقیه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه بارودۆخی عێراق به‌ره‌و خراب بون ده‌چێت.
شوان محمه‌د تاها ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕادیوی نه‌وای ڕاگه‌یاندوه : به‌هۆی نه‌بوونی متمانه له‌نێوان كوتله سیاسیه‌كان ڕه‌وشی سیاسی عێراق تێك چووه : ڕه‌وشی سیاسی عێراق ئاڵۆزه ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و ئاڵۆز بوون ده‌روات ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی متمانه له نێوان كوتله سیاسیه‌كانی عێراقدا نه‌ماوه و قه‌یرانه‌كان له زیاد بووندان وه ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریه‌ك بكرێت له ناوچه‌كه‌دا ڕه‌نگه ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی له ڕه‌وشی سیاسی عێراقدا هه‌بێت واتا گۆڕانكاریه‌ك بێته ئاراوه ئه‌گه‌ر نا به‌و جۆڕه‌ی عێراق هه‌نگاوی بۆ ده‌نێت ڕه‌وشه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌بان
هاوكات جه‌مال گه‌یلانی ئه‌ندامی لیستی عێراقیه هۆكاری تێكچونی بارودۆخی عێراقی بۆ سزای له‌سێداره‌دانی تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق گه‌ڕانده‌وه و به‌ڕادیوی نه‌وای ووتوه : ئێمه پێمان وایه ئه‌و سزایه‌ی كه به‌رامبه‌ر به جێگری سه‌رۆك كۆمار ده‌ركرا یه‌كێكه له‌و نیشانانه‌ی بۆیه هۆی له‌باربردنی ئه‌و هه‌ولاَنه‌ی سه‌ركرده‌كانی لیستی عێراقیه ده‌یاندا بۆ نزیك كردنه‌وه‌ی بیروڕاكان ، به‌هه‌مان شێوه ده‌ركردنی ئه‌م سزایه له‌كاتێكدایه كه سه‌رۆك كۆمار له‌هه‌وڵی چاكسازیدایه پاش ئه‌وه‌ی له گه‌شتی چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه .




