٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

قەیرانی سووریا هەڕەشەیە بەسەر تەواوی ناوچەكەوە

سەرچاوە: PNA

نێردەی نەتەوە یەكرگتووەكان بۆ سووریا، ئەلئەخزەر ئەلئیبراهیمی، هۆشداری دا لەو قەیرانە گەورەیەی لە سووریا لە ئارادایە و ڕایگەیاند "مەترسییەكە و هەڕەشەیە بەسەر تەواوی ناوچەكەوە."

لە یەكەم دیداریدا لەگەڵ سەرۆكی سووریا بەسار ئەسەد، لە دوای دوو هەفتە لە وەرگرتنی پۆستی ینَردەی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەلئەخزەر ئەلئیبراهیمی، ڕایگەیاند "قەیرانی سووریاربە تەنیا هەڕەشە نییە بۆ ئەو وڵاتە، بەڵكە هەڕەشەیەكە بەسەر تەواوی ناوچەكە، سەرۆك ئەسەدیش باشتر لە من درك بەمە دەكات."

ئیبراهیمی لە یدداریدا لەگەڵ ئەسەد كە ئەمڕۆ شەممە ساز درا، گوتی "دیدارم لەگەڵ ئەسەد یەكەمین هەنگاوە لە چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ قەیرانی سووریا، بەم نزیكانەیش بۆ سەردانی دیمەشق دەگەڕێینەوە."

زیاتر گوتی: "بە بەشار ئەسەدمان ڕاگەیاند كە نووسینگەیەك بۆ چاودێریكردنی پێوەندییەكان لە دیمەشق دەكەینەوە و ئەویش پێشوازی كرد، بەڵێنی هاوكاریكردنیشی دا."

ئەو هەروەها ڕوونی كردەوە "پێم ڕاگەیاند كە بە بیر و ڕا كۆشش دەكەین بۆ هاوكاریكردنی سووریا."

گوتیشی "سەردانی ئەو وڵاتەیش دەكەم كە كاریگەرییان بەسەر قەیرانی سووریاوە هەیە، سەردانی نیویۆركیش دەكەم بۆ پێوەندیكردن بەو وڵاتانەوە كە پێوەندی و بەرژەوەندییان بە ڕەوشی سووریاوە هەیە."

لەبارەی پلانی داهاتوویشییەوە ئیبراهیمی گوتی "دوای گوێگرتن لە لایەنە دەرەكی و ناوەكییەكانەوە، ئەو پلانە ئامادەیە بۆ كردنەوەی ڕێگای كۆتاییهێنان بەو دۆخە."

پێوەست بە پێوەندییەكانی بەو كۆمەڵەیەوە كە لە هەریەك لە میسر و توركیا و سعوودیە و ئێران لەخۆ دەگرێت، ڕایگەیاند "لە پێوەندیدا دەبم لەگەڵ ئەو چوار وڵاتە، ەم نزیكانەیش دەچمە كۆبوونەوەكانیانەوە و پێیشم وا نییە لەكاركردنماندا بەر یەك بكەوین."

ئیبراهیمی بە دوای دیداری لەگەڵ ئەسەد و كەسایەتییەكانی ئۆپۆزسیۆن لە نێو سووریا، دەڵێت "ناڵێم گەشبین نیم، بەڵام ئەركەكە سەختە."

ئەمڕۆ شەممە، ئیبراهیمی، زیاتر لە سەعاتێك لە كۆشكی كۆماریی سووریا لەگەڵ ئەسەددا كۆ بووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار