٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پۆستی سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ کورد دەمێنێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: پۆستی سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەدرێتەو بە هاوپەیمانیی کوردستانی و چەند کەسێکیش کاندیدن بۆئەوەی ئەو پۆستە وەربگرن.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، فەرەج حەیدەری، بە پەیامنێری ڕاگەیاندوه‌ : پۆستی سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هاوپەیمانیی کوردستانی دەبێت و چەند کەسێکیش بۆ ئەو پۆستە کاندید کراوە."

سەبارەت بە ناڕەزاییەکانی لیستی دەوڵەتی یاسا، حەیدەری گوتی: ناڕەزاییەکەی ئەوان لەسەر پێدانەوەی ئەو پۆستە بەکورد نییە، بەڵکو مەسەلەکەی ئەوان لەسەر زیادنەکردنی ژمارەی ئەندامانی کۆمیسیۆنە."

سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی لەوەش کرد: بڕوای ئەوانەی دژی زیادکردنی ژمارەی ئەندامەکانی کۆمیسیۆن بوون ئەرێنییە، چونکە بەپێی یاسا دەبێت نوێنەری پێکهاتەکانی عێراق لەو کۆمیسیۆنەدا بن نەوەکو نوێنەری لایەنە سیاسییەکان .

دوای چەندین جار درێژکردنەوەی ماوەی کارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی بە مانەوەی نۆ ئەندامەکەی کۆمیسیۆن دا و زیادنەکردنی ئەمەش نیگەرانیی لیستی دەوڵەتی یاسای لێکەوتەوە کە نووری مالیکیی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتیی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار